وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکرنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
لەم روونکرنەوەدا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر لێدوانی ئەندامێکی جڤاتی نشتیمانی گۆڕان هەڵویست دەگرێت
دەقی روونکردنەوەیە
بەداخەوە ئەندامێکی چڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناوی چالاک موهەندیس کۆمەڵێک قسەی بێ بنەما و دوور لە راستی کردووە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە ئەو تۆمەتە بێ ویژدانانە بە تووندی رەتدەکەینەوە و حکومەتی هەرێم قبوڵ ناکات خەڵکانێکی هاوشێوەی چالاکی موهەندیس کە بە فیتی کەسانی تر هەڵدەسورێنرێن، بەشداری لە حکومەتدا بکەن تاکو بڵێن لە ئەدای حکومەت رازین یان نا.
بزووتنەوەی گۆڕان لە لای ئێمە ئەو سەرکردایەتی و کەسە خاوەن هەڵوێست و ئەو وەزیرە بەڕێزانەن کە لە حکومەتدا بەشدارن و ئەندام ولایەنگرە نیشتمانپەروەرەکانیانن . چاکسازیش بەرنامەی سەرەکی حکومەتە و، موزایەدەی ئەو جۆرە کەسانە، لە دەسکەوتەکانی حکومەت و متمانەی خەڵک بە حکومەت کەم ناکاتەوە.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١/٢٩