ئەوانەی ڕێگری هەناردەی گازی ( کۆرمۆر ) دەکەن هێزی ئەمنی نین ( چەتەن )
سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ، لە لێدوانێکدا بۆ ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) ئاشكرای كردووە” ئەو چەکدارانەی ڕێگری لە بارکردن وگەیشتنی گازی ( کۆرمۆر ) دەکەن هێزی ئەمنی نین ، ئەوانە چەتە و مافیان بە ڵام بەداخەوە ڕاگەیاندەکان لەو پەری نابەرپرسیارەتی بە هێزی ئەمنیان ناو دەبەن”.
ئەو سەرچاوە لە بەشێکی تری قسەکانیدا باس لەوە دەکات ، هێزی ئەمنی ئەرکی پاراستنی ئاسایش و سەروەت و سامانی هاونشتیمانیانە، بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوە ژمارەیەک چەتەی پارەوەرگری کەسانێکی مافیان کە تەنیا بەرژەوەندی ئابووری خۆیان و ئەربابەکانیان لە بەر چاو دەگرن”.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی قسەکانیدا ، ئاماژە بە ڕەوشی یاسایی و سەربازی ئەو چەتانە دەكات و بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕکی شی دەکاتەوە ، بە پێی یاسا ئەوانە بە دوو هۆکار دەبێت خۆیان لە بەردەم یاسادا ببیننەوە ، چوونکە یەکەم ئەوەیە ئەوان بە جلوبەرگی فەرمی سەربازی هەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە چەتەگەری و دووەم ئەوەیکە دەستیان بە سەر سامانێکی گشتی کە ماف هاووڵاتیانە داگرتووە ، بۆیەش بە هەموو پێوەرێکی یاسایی لێخۆشبوونیان کارێکی ئەستەم دەبێت”.