سەرۆکی ئۆکرانیا داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات

ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئێران بڕی ٨٠ هەزار دۆلاری بۆ هەریەك لە خێزانی ئەو کەسانە دابینکردووە کە لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەیدا گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، ئەوان ئەو بڕەیان وەکو قەرەبوو قبوڵ نییە و فشار دەخەنە سەر بەرپرسانی ئێران تا بڕەکەی زیاتر بکەن.

راشیگەیاندووە، بەپێی تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراو، ئێران راستەوخۆ ئاگاداری خستنەخوارەوەکە بووە، نەک دواتر پێیزانیبێت.

رۆژی هەشتی مانگی رابردوو، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئۆکرانیا لە ئێران بە ١٧٦ سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە و بەوهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

 

Back to top button