راگه‌یێندراوێك له‌ هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تیه‌وه‌: له‌ سوریا ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كانمان كرا و به‌گریمان له‌ خۆمانكرد

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گوندێكی نزیك قامیشلۆ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی زۆربه‌یان چه‌كداری رژێمی سوریان ته‌قه‌ له‌ كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی كرا، له‌ ئاكامدا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا دروست بوو، دوایه‌ گرژیه‌كه‌ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمان نێو ده‌وله‌تی دا هاتووه‌ ، هێزەکانی هاوپەیمانان مانۆڕی خۆیان ئەنجامداوە کاتێک رووبەڕووی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد بوونەتەوە لە نزیک قامشلو گرژی ئالۆزی له‌ نێوان هێزه‌كانمان و چه‌كداره‌كان دروست بوو، وه‌ هاوپه‌یمانان له‌ چوارچێوه‌ی مافی به‌رگری له‌ خۆكردن وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، “کۆتایی بە گرژییەکان هاتووە و لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە دەکەن”.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، به‌ هۆی رووبه‌روو بوونه‌وه‌كانی خه‌لكی گوندی حه‌مۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژراو چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

Back to top button