سوپای توركیا سێ هاوڵاتی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان دەكوژێت
خواكوڕك
هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیا له‌سه‌ر سنووری باكووری كوردستان سێ هاووڵاتی شاری عاموده‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كوژن و دوو دیكه‌شی بریندار ده‌كه‌ن.
بەپێی زانیاریەكانی كەناڵی كوردستان (24) هه‌ر سێ هاووڵاتی بران و خه‌ڵكی گوندی قه‌یره‌وانی ناوچه‌ی عاموده‌ن و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
شایانی باسە چەندین جارە هاووڵاتیانی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و سوریا له‌كاتی به‌زاندنی سنووره‌كانی باكووری كوردستان و توركیا له لایه‌ن هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه ته‌قه‌یان لێكراوه و تا ئێستا به ده‌یان كه‌س له رووداوه‌كانی هاوشیوه بوونه‌ته قوربانی.