پارێزگاری هەولێر: ئه‌مڕۆ پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی ئه‌و كچه‌ منداڵه‌ ده‌ستگیركرانه‌وه‌، كه‌ پێشتر به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون.

 

دوای ئەوەی لە میدیاکان کەیسی دەست درێژی کردنە سەر منداڵێک  و ئازادی کردنی تاوانبارانی بووە باسی ڕۆژ پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕوژنامەوانی ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی ئه‌و كچه‌ منداڵه‌ ده‌ستگیركرانه‌وه‌، كه‌ پێشتر به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون.

هەروەها پپارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ هه‌ر كه‌س بن و له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێك بن، رووبه‌ڕووی دادگا و دادوه‌ری ده‌كرێنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، نه‌ده‌بوایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن، ئازاد بكرێن.

هەروەها پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، ده‌بێت روونكردنه‌وه‌ بده‌ن، مه‌به‌ستیان له‌ دیارده‌ی قێزه‌ون چییه‌، كه‌ هه‌ولێر دووره‌ له‌و جۆره‌ دیاردانه‌.

گوتیشی: ده‌بوایه‌ ئه‌وان قسه‌یان له‌سه‌ر رێگرتن له‌ هاتنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌ولێر كردبایه‌، نه‌ك به‌و جۆره‌ قسه‌ بكه‌ن.

Back to top button