لە ئێران و ئیتالیا دووکەسی دیکە بەهۆی ڤایرسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
دوایئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتی ئێرانی گرتەوە تائێستا نۆ کەس گیانیان دەستداوەو ئتمڕۆش كەسێكی دیكە لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، گومانیش دەكرێت 785 كەس لەو وڵاتە هەڵگری ڤایرۆسەكە بن. لە ئیتاڵیاش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكرایكرد، كەسێكی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، بەوەش تائێستا 5 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 10 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون، بەكۆی گشتی ژمارەی توشبوان گەیشتە 28 كەس.
هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكراشیكردوە، 785 كەس لە ئێران گومانیان لەسەرە، كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی ئێران بڕیاری دا سەردانی گەشتیارانی ئایینی بۆ عیراق رابگرێت و گەشتەكانی هەڵوەشاندەوە.
لەلایەكی دیكەوە، حكومەتی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەمڕۆ كەسێكی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و ئەوەش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە لەو وڵاتەدا تۆماردەكرێت.