به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نارد
حكومه‌تی عێڕاق پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وان كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕالیش ده‌ڵێت پاره‌كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی.
عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی فیدراڵ ڕایگەیاند، به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی خستووه‌ته سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، تائێستا سیستەمی گواستنەوەی پارەكە نەکراوەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی سەری مانگە به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین كه پاره‌كه نێردراوه.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
بەڵام مانگی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی دارایی عیراق ئەو پارەیە ڕاگیرا زیاتر له چل ڕۆژ ناردنی پاره‌كه دواخرا، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری وەزارەتەکان و فەرمانبەران مووچەی مانگی یازده‌ی دووهه‌زار و نۆزده وەرنەگرن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ پاره‌كه خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.