بەرپرسێکی دیکەی ئێران بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەندروستی ئێران رایگەیاند، محەمەد میر محەمەدی ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

پێشتر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە چەند پەرپرسێکی دیکەی ئیران گیانیان لەدەستدا و لە ئێستاشدا هەریەک لە جێگری دووەمی سەرۆک کۆمار و جێگری وەزیری تەندروستی و چەند بەرپرسێکی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا لە ئێران تا ئێستا ٥٤ کەس بەهۆی ڤایرپۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٩٨٧ کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

Back to top button