وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی راگەیاند

دوای ئەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشت،  وەزاەرتی دارای و ئابووری لیستی مووچەی سەرجەم دام و دەزگاکانی راگەیاند.

بەگوێرەی لیستەكە، سبەی سێشەممە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، ئەنجوومەنی ئاسایش، زێرەڤانی، بەرگری فریاكەوتن، لیوای 1 و 2 نەوت و گاز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەوپاسپۆرت و نشینگە، وەزارەتی شارەوانی دابەش دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، وەزارەتی كشتوكاڵ، رۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.

هەروەها، رۆژی پێنجشەممە، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و رۆژی شەممەی داهاتووش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.

Back to top button