لایەنگرانی سەدر بە چەقۆ ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران

لە بەغداد چەكدارانی سەرایا سەلامی سەربە موقتەدا سەدر ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و چەندین خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ھاوكات حسێن ڕەحم یەكێك لە چالاكانی خۆپیشاندەران كەوتە بەر ھێرشی گروپە چەكداریەكان و چەندین چەقۆی لێدرا و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە

شایەدحاڵێك دەڵێت حەوت كەس بە چەقۆ ھێرشیان كردە سەر حوسێن و پێیان دەوت ئەوە توڕەبونی سەدرە و دواتر ھەڵھاتن

Back to top button