یەکەم هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر تالیبان دوای رێکەوتنی دۆحە هاتە ئاراوە
سوپای ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە دوای واژووی رێکەوتەنامەی ئاشتی لە دۆحە هێرشی کردە سەر هێزەکانی سەر بە تالیبان لە ئەفغانستان .ئەو هێرشە لە ویلایەتی هیلمەند هاتۆتە ئاراوە ، وتەبێژی سوپای ئەمریکاش دەڵێت هێرشێکی بەرگریکارانە بووە .
ئەمڕۆ چوارشەممە سانی لگەت ، وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان لە چەند تویتێکدا ئاشکرای کرد هێزەکانیان هێرشیان کردۆتە سەر چەکدارانی سەر بە تالیبان ، بە وتەی لگەت ئەو هێرشە ، هێرشێکی بەرگریکارانە بووە و هێزەکانی تالیبان نیازی هێرشیان بووە .
لە درێژەدا دەنووسێت هێزەکانی تالیبان بە شێوەیەکی چڕ هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی نشتیمانی ئەفغانستان دەست پێکردبوو ، گومان لەوە دەکرا هێرش بکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکاش ، بۆیە وەک بەرگریکار هێرشی ئاسمانیمان دەست پێکرد .
ئەوە یەکەم هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا بوو بۆسەر تالیبان لە دوای ١١ رۆژ