لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی نوێ بۆرووبەرووبوونەوەی  کۆرۆنا  دروست دەکرێت

 

بە پێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ، دەستکراوە بە کارکردنی نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لە ئەگەری پێویستدا لەو نەخۆشخانەشدا چاودێری تووشبووانی کۆرۆنا دەکرێت .

 

لەمبارەوە دلۆڤان قادر بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە ، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ رێگری لە ئەگەری چاوەڕواننەکراوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار نەکراوە و هەموو ئەو کەسانەی پشکنینیان بۆ کراوە بە سەلامەت دەرچوون .

 

وەک دلۆڤان قادر باسی دەکات ئەو نەخۆشخانەیە دەتوانێت هاوکات ٤٠ نەخۆش لە خۆ بگرێت و لە نزیکترین ماوەدا بیناکردنەکەی تەواو دەبێت و بە باشترین ئامێرەکانی رۆژ کار دەکات .

نەخۆشخانەکە دەکەوێتە سنووری شارەدێی بەحرکەی هەولێر

Back to top button