یاسای سزادانی بە قاچاغ بردنی نەوت لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا
رەشنووسی پێشنیاری بۆ بە یاسایی کردنی رێگری بە قاچاغبردنی نەوت بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار پەسەند کرا .
یاسای رێگری لە بە قاچاغبردنی نەوت لە ١٤ مادە پێک هاتووە و هەر کەس سەرپێچی بکات بە پێی یاسای داڕێژراو مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت .
یاسای پەسەند کراو ڕادەستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە دوای پەسەند کردنی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بواری کردارییەوە .