ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە توركیا
فەهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پیاوێک لە تورکیا پشکنینی ڤایرۆسەکەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “کەسەکە لە ئەوروپاوە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و ئێستا بە تەواوەتی جیاکراوەتەوە”.
باسیلەوەشكرد، تەندروستی نەخۆشەکە باشە و هەموو خێزان و ئەوانەی تێکەڵبوونی لەگەڵی، خراونەتە ژێر چاودێریی.
وەزیری تەندروستی توركیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی کرد، گەشت بۆ هیچ وڵاتێک نەکەن مەگەر ئەوەی زۆر پێویست بێت.