سەدر داوای ئارام گرتن دەکات : بەدوای ئاشتی نین لەگەڵ داگیرکەر بەڵام ڕچاوی بارودۆخی عێراق دەکەین
ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر داوای کـرد عێراق لە گرژی و ململانێەکان دوور بخـەنەوە ، ئەمەش لە دوای بۆردوومانەکانی ئەمریکا هات کە بارەگا سەربازیەکانی حەشدی شەعبی لە چەندین پارێزگای کرد ئـامانج
هەروەها سەدر گوتی لەو بارودۆخە نالەبار و پـڕ لە مەینەتیەی کە جیهان بە گشتی و گەلی عێراق بەتایبەتی تێکەوتووە پێویستە عێراق دوور بخەینەوە لە ململانێ زیاتر و دووپاتی کردەوە کە ئاشتی خواز نین لەگەڵ داگیرکەر بەڵام ڕچاوی بارودۆخی ناوچەکە دەکەین