پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەخۆرایە و لە ئەمریكا بە 2000 دۆلارە و لە ئەوروپا 50 یۆرۆیە

دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێشەنگە لە رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان بەتووندی دژی ئەم ڤایرۆسە رێكاری خۆپاراستنی گرتیتە بەر”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەهەرێمی كوردستان سەرباری قەیرانی دارایی هەموو پشكنینەكانی كردۆتە خۆرایی و بەخۆرایی بۆ هاوڵاتیان ئەنجامی دەدات ئەمە لەكاتێكدایە لە ئەمریكا بۆ هەر پشكنینێك 1400 بۆ 2000 دۆلاری تێدەچێت.

ئاژانسی رۆیتەر بڵاوی كردۆتەوە لە ئەمریكا بۆ هەر پشكنینێك 1400 دۆلار تا 2000 دۆلار وەردەگیرێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ئەوروپا لەسەر بیمەی تەندروستیە و 50 یۆرۆی تێدەچێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە هەرێمی كوردستان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەخۆرای دەكرێت و بەڵكو داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت كە بێن بۆ ئەنجامدانی ئەم پشكنینە”.

 

Back to top button