ڕاگەیاندراوی ژمارە 21 ی وەزارەتی تەندروستی ، تۆمارکردنی تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوی ژمارە 21 ی خۆیدا ، باس لە بەردەوامی پشکنینەکانی رۆژانە دەکات و هاوکات ئاشکرای دەکات لە شاری سلێمانی ئافرەتێکی 27 ساڵە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کە هاوڕێی تووشبووکەی دوێنێیە .
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە 1718 هاووڵاتی لە کەرەنتینەن ، 2640 کەسیش پشکنینەکەیان نێگەتیڤ دەرچووەو گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان .
بەگشتی تا ئێستا مردنی 3 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کراوەو 9 نەخۆشیش بە تەواوی چاک بوونەتەوە
دهقی راگهیهندراوهكه:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4358) هاووڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1718) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2640) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (93) هاووڵاتی کە (22) لە هەولێر، (57) لە سلێمانی، (5) لە دهۆك،(9) هەڵەبجە.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (156) پشکنین ئەنجامدرا کە (80) لە شاری هەولێر و (62)لە شاری سلێمانی و (14) شاری دهۆك، دەرەنجام (1)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێ یە.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (38) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).