ناوچەی سەوز لە بەغدا کرایە ئامانجی مووشەکی
لە دوای چەند هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر سەربازگەی ئەمریکی تاجی لا باکووری بەغدا ، ئەمجار ناوچەی سەوزو باڵیۆزخانەی ئەمریکا درایە بە هێرشی مووشەکی .
بە پێی زانیارییەکان 3 مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون کە هەرسێک مووشەکەکە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەر زەوی کەوتوون .
ئەو هێرشانە هاوکاتە لە گەڵ هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە دوو رۆژ پێشتر و لە کاتی بۆردوومانی بنکەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند ، هەر هیرشێکمان بکرێتە سەربە هێرشێکی گورچووبڕ وڵام دەدەینەوە .