مایک پۆمپیۆ : چین و رووسیا و ئێران زانیاری هەڵە دەدەن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ( ڤیدیۆ )
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا باس لە هەوڵێکی هاوبەشی چین ، رووسیا و ئێران دەکات و دەنووسێت هەرسێک وڵات زانیاری هەڵە لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاو دەکەنەوە .
مایک پۆمپیو لە جیات ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت ( ڤایرۆسی ڤووهان ) و دووپاتی دەکاتەوە ئیزنی ئەوە نادەیین هەوڵە چەپەلەکانی ئەوان دیموکراسی ئیمە ، ئازادی ئێمە و كاردانەوەمان لە دژی ڤایرۆسی ڤووهان بخاتە پەراوێزەوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، هاوکات داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکات ، تەنیا پشت ببەستن بەو زانیاریانەی لەئەمریکاوە لە سەر ڤایرۆسەکە بڵاو دەکرێتەوە .
Disinformation is not only coming from random actors around the world – but also from the Chinese Communist Party, Russia, and the Iranian regime. We must not permit these efforts to undermine our democracy, our freedom, and how we're responding to the Wuhan Virus. pic.twitter.com/WtB2Isrkkf
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) March 20, 2020