ئیتالیا له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 651 كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ ئه‌ورووپا ته‌شه‌نه‌ی كرد، ئیتالیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، به‌ جۆرێك كه‌ به‌ رزترین ئاستی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ هۆی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر تۆماركراوه‌.

حكومه‌تی ئیتالیا له‌ راگه‌یێندراوێكدا له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 651 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان به‌ كۆرۆنا له‌ ئیتاڵیا گه‌یشته‌ 5 هه‌زار و 476 كه‌س.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئیتالیا له‌ باره‌ی تووشبووانیشه‌وه‌، حكومه‌ت رایگه‌یاند، ژماره‌كه‌یان هه‌ڵكشاوه‌ بۆ 59 هه‌زار و 138 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 7 هه‌زار و 24 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button