وەزارەتی تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 33 كەس تووشی كۆرۆنا بوو و 6 كەسیش چاك بوونەوە
دوای ئەوەی پێشتر چەند حالەتێكی تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرابوون ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرایكرد، كە 33 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنایان تۆماركردووە و پێنج كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە راگەیێنراوێك وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، رایگەیاند: 23 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە، كە سیانیان لە رەسافە و دوانیان لە كرخ و دوانی دیكەیان لە شاری پزیشكانی بەغدا و دوانیشیان لە نەجەف و یەكێك لە بەسرە و یەكێك لە موسڵ و 12 توشبوو لە سلێمانی و 10 لە هەولێرن.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە سێ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە، كە دانیشتووی رەسافە و بەسرە و دیالە بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە پێنج توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەكانیان، كە سیانیان دانیشتووی شاری پزیشكانی بەغدان و یەكێك لە میسان و ئەوی تریان دانیشتووی كەربەلایە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە كە تا ئێستا 266 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 62 كەس چاكبوونەتەوە و 23 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق جەخت لە هاوڵاتیان دەكاتەوە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی و لیژنە ئەمنییەكان بن.