دوو کۆمپانیای ئینتەرنێت لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت نرخی کارتەکانیان ٪٢٥ دادەشکێنن

 

دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن داوا لە کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت کرا کە نرخەکانیان داببەزێنن و هاوکات خێراییان ئینتەرنێت زیاد بکەن, دوو کۆمپانیا دەسپێشخەربوون و وڵامی داواکارییەکەی حکومەتیان داوەتەوه.

کۆمپانیای فاست لینک یەکێک لەو کۆمپانیایانەیه بەدەم داواکارییەکەی حکومەتەوه هاتووه و بڕیاردا له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه، نرخەکانی سەدا 25 دابەزێنێت. هەروەها بەڵێنیداوه به زیادکردنی سایتەکانی، خێرایی خزمەتگوزارییەکەی بەرزبکاتەوه.

کۆمپانیای نوورتێل-یش وڵامی داواکارییەکەی حکومەتی داوەتەوه و بڕیاریدا له ئەمڕۆوه خێرایی نینتەرنێتەکەی دوو هێنده لێبکات و کوالیتییەکەی بەرزبکاتەوه و خێرایی پاکێجی 39 هەزارییەکەی له 15 مێگابیتەوه دەکاته 30 مێگابیت و له پاکێجه 59 هەزارییەکەی خێرایی له 25 مێگابیتەوه دەگەیەنێته 50 مێگابیت.

بە پێی وەڵام نامەی ئەو دوو کۆمپانیایە نرخی خزمەتگوزارییەکانی له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه سەدا 25 دادەبەزێنێت.

Back to top button