یەکەم حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سۆران تۆمار کرا

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم ئاشکرای كرد، لە شاری هەولێر شەش حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، کە لە نێویدا دوو منداڵ هەیە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتوون، پێنج لە تووشبووەکانی ئەمڕۆ دانیشتووی کۆمەڵگەی سێبیرانن سه‌ر به‌ناحیه‌ی رزگاری کەسەکەی دیکەش دانیشتووی قەزای سۆرانە و پێشتر لە نەخۆشخانە کەرەنتین کرابوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك ئاشكرای ده‌كات، تووشبوه‌كه‌ی شاری سۆران تەمەنی 47 ساڵه‌ لە ئێران گەڕاوەتەوە و له‌وێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، سێ کەسی دیکەی ئەندامی خێزانەکەی لەگەڵ بووە، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یەکەم حاڵەت لە سۆران تۆمار کرا.

Back to top button