وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسە لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارشاڵ بییلنگسلی یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر، پیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا .

 

دوولایەن وێرای جەخت کردنەوە لە سەر بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ، سەبارەت بە چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ویارمەتییەکانی ئەمریکا قسەیان کرد .

 

هاوکات مەسرور بارزانی بە گرینگی تەواوەوە باسی لە بەردەوامبوونی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆییەم کرد و بەپێویستی زانی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە کوردستان خێرایی زیاتر بە خۆوە ببینێت .

Back to top button