ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات ماوه‌ی كه‌ره‌نتین تا 15/4 ی درێژ بكاته‌وه‌.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،پێشنیارمان بۆ حكومەت كردوە تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و رێگای هاتوچۆ بگیرێت.

سەبارەب بە دابەشكردنی موچە وتی، بۆ دابەشكردنی موچە ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لە روی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە و ئەگەر حکومەت داوا لە ئێمەبکات رێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن موچە دابەشبکەن.

 

Back to top button