پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی بەکێشەکانی داخراوی سیاسیی ئیسرائیل هێنا .

رێکەوتنی نێوان نتانیاهۆ و گانتس بۆ پێک هێنانی کابینەیەکی هاوبەش
رێبەرانی هەردووک پارتی ” لیکود ” و لیستی شین و سپی ” لە کۆبوونەوەیەکی شەوانەدا لە سەر پێک هێنانی کابینەیەکی هاوبەش ڕێکەوتن .
وا بڕیارە هەردووک پارتەکە لە سەر دابەشکاری پۆستەکانی کابینە رێکەوتنێک واژوو بکەن .
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل و رێبەری پارتی پارێزگاری لیکود لە گەڵ ” بەنی گانتس ، فەرماندەیی پێشووی سوپای ئیسرائیل و ڕێبەی لیستی ناسراو بە شین و سپی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتن بۆ پێک هێنانی کابینەی هاوبەشی حکومەتی ، هەر دووک رێبەرت ڕایان وابوو ، لەم بارودۆخەی ئیستادا پێک هێنانی کابینە بەرژەوەندی ئیسرائیل پارێزراوتر دەکات .