كارەساتی گەورە لە هەرێمی كوردستان روودەدات

وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی كە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پابەند نەبوونی خەڵك بە رێنمایەكان و قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەری روودانی كارەساتێكی گەورە هەیە”.

سەندیكانی پزیشكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایانگەیاندووە” قۆناغی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ئاستێك كە پێدەگوترێت نازانرێت كێ هەڵگرە بۆیە پێشنیاری پۆسینی ماسك بۆ 40 رۆژ دەكات بۆ خەڵكی كوردستان”.

هەر لە راگەیاندراوەكانی لایانە پەیوەندی دار دا هاتووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە بەردەرگای مالەكان و لە ئێستادا نازانرێت كێ هەڵگری ڤایرۆسەكەیە، بۆیە ئەگەر خەڵك پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ نەبێت و بەردەوام بێت لە جوڵە ئەوە بێ شك ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێمی كوردستان دادەپۆشێت”.

 

Back to top button