هەڵەبجە : بەهۆی تەقینەوەی ” مین ” کەسێک گیانی لە دەست دا
ئەمڕۆ لە چیاکانی هەورامان هاونشتیمانییەکی هەڵەبجەیی لە کاتی گڕان بە ناو شاخەکاندا ، مینێک لە بن پێی تەقییەوەو بوو بە هۆی گیان لەدەست دانی و هاوڕێکەشی کە لە گەڵیدا بووە بریندار بووە .
سەرچاوەکانی هەواڵ هاوکات باس لەوە دەکەن ، بە پێی ئەو سنووری جوغرافیایی ئەو ناوچەیە کە لە کاتی شەڕی عێراق ئێران وەک شوێنێکی ستراتیژی پارێزگاری لێکراوە ، ئەگەری بوونی ئەو مینە بە پاشماوەی شەڕی ئەو کات دەزانن .