وەزارەتی تەندروستی ، سوپاسنامەیەک ئاراستەی پزیشکان و کارمەندانی دەکات .

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 38 ی خۆیدا تایبەت بە دۆخی ئێستای کوردستان لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا ، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پزیشکان و کارمەندانی ئەو وەزارەتە دەکات و دەنووسێت شەونخونیتان جێگەی ڕێزی حکومەت و هەموو خەڵکی کوردستانە .

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی وەزارەت سوپاسی هێزەکانی ناوخۆو پۆلیس و هەموو ئەو لایەنانە دەکرێت کە لە کاتی بەرێوەبردنی یاسای قەدەغەی هاتووچۆ هاوکار بوون بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخە لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا .

 

 

ڕاگەیەندراوی ژمارە 38

بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی خۆشەویست . . .

خزمەت و شەونخونی و ماندووبونی ئێوە هەمیشە جێگای ڕێز و پێزانین و سوپاسی بێپایانی حکومەتی هەرێم و تەواوی خەڵکی کوردستانە. ئەمڕۆ ئێوە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە هەڕەشە لەهەموو مڕۆڤایەتی دەکات لەجیهاندا، هەرێمی کوردستان لەئێستادا بەقورسی ڕووبەڕوی ئەو مەترسیە بۆتەوە و لەو پێناوەدا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندترکراوە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشەویست.

هەروەک دەرکەوتووە بەهێزترین ڕێکار بۆ بەرەنگاربونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە ڕاگرتنی جوڵە و قەدەغەکردنی هاتوچۆیە.

بەم بۆنەیەوە وێڕای دەستخۆشیمان، هەموو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە کە هەمیشە جێگای ڕێز و سوپاسکردنن و بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتی جوڵە و هاتوچۆیان بۆ خزمەتی نەخۆش و ئەرکەکانیان بۆ چاڵاکیەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هاوکات سوپاسی برایان و هاوکارانمان دەکەین لەهێزەکانی ناوەخۆ و پۆلیس و لایەنەکانی تر کە دڵسۆزانە بۆ ڕێکخستن و جێبەجێکردنی ڕێککارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان ئەرکەکانیان بە هەماهەنگی زیاتر دەبێت بۆ سەرکەوتن لەسەر قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.

وەزارەتی تەندروستی

4 نیسان 2020

Back to top button