له‌ كه‌ركووك شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك بڵاو بووه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك چاكبوونه‌وه‌ی  ژماره‌یه‌ك تووشی بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.

ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ته‌ندروستی كه‌ركووك پێی راگه‌یێندرا كه‌ شەش تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن. 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كه‌ی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ تووش بووه‌كان چاكبووه‌كان دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شۆڕجەی کەرکووکن.
Back to top button