خواكوڕك بۆ یەكەم جار چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لاهور جەنگی لە ماوەی ئەو سێ رۆژ كە مستەفا سەلیمی گیراوە، خۆی راستەوخۆ چاودێری دانپێدانانەكانی مستەفا سەلیمی كردووە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دەباشان بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك ئاشكرای كرد، كە مستەفا سەلیمی لە سێ رۆژی كە لەژێر دەستی یەكێتی بووە، راستەوخۆ لەلایان لاهور جەنگیەوە چاودێری دانپێدانانەكانی دەكرد و واتا سەركردایەتی یەكێتی و لاهور جەنگی خۆی ئاگاداری دۆسیەكە بوو خۆشی سەرپەرشتی رادەستكردنی مستەفا سەلیمی دەكرد”.

ئەو سەرچاوەیەی دەباشان ئەوەشی ئاشكرا كرد، لاهور جەنگی لە رێگای كەسێك بەناوی لاوەكی كوری قادری حاجی عەلی پێنج هەزار دۆلاری بۆ ئارام ئەحمەد ناردووە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان لایڤ لەسەر ئەو بابەتەی مستەفا سەلیمی بكات و بە دز و بانك بڕ ناوی ببات”.

سەرچاوەكەی دەباشان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لاهور جەنگی خۆی راستەوخۆ لەگەڵ كارۆخ عومەر و عەلی قارەمان لە  ماڵپەرێك بەناوی سنور میدیا قسەی كردووە كە چیرۆكێكی باش ئامادە بكەن و زانیاری تێدا بدەن بە ئارام ئەحمەد بۆ لایڤ”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمشەو ئارام ئەحمەد لایڤەكە دەكاتەوە، وە سەرچاوەكە باس لەوە دەكات كە لاهور جەنگی چاكەی زۆری بەسەر ئارامەوە هەیە، پێشتر پارەی داوەتە برایەكی ئارام ئەحمەد بۆ نۆژەنكردنەوەی چێشتخانەكەی لە سلێمانی”.

Back to top button