وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی ژمارە ( ٤٩ )ی تایبەت بە ڤایرۆی کۆرۆنا بڵاو کردەوە

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا سەبارەت بە بەردەوامی پشکنینەکن ئاشکرا کراوە

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٩٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٩٨٩) هەولێر، (٤٩٧) سلێمانی، (٣٠٦) دهۆك.

دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارنەکراوە.

ئاماری گشتی بۆ چاک بوونەوەکان لە کوردستان تا ئیستا گەیشتۆتە ١٩٠ کەس

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٤٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٢١٦) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٠٧٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٣٩٤) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٦٢٠) لە دهۆك، (٦) لە گەرمیان، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٦١٤٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٨٤) هاووڵاتی.

  1. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٩٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٩٨٩) هەولێر، (٤٩٧) سلێمانی، (٣٠٦) دهۆك.

دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارنەکراوە.

  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٩٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٣ی نیسانی٢٠٢٠

Back to top button