چوار سوودی سەرسورهێنەری گێلاس بزانە

زانایان پێیان وایه‌ گێلاس ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی توشبوو به‌ شه‌كره‌، هاوكات له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌ سه‌ر سووده‌كانی گێلاس زانایان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، میوه‌ی گێلاس چه‌ندین سوودی بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ و كانزاكانی كالسیوم، فۆسفۆر، پۆتاسیوم، مگنزیوم له‌ خۆ ده‌گرێت.

گرنگترین سوودەکانی گێلاس

۱. تەندروستیی دڵ دەپارێزێـت، خواردنی گێلاس ڕێژەی چەوری و کۆلستڕۆل و تووشبوون بە ھەوکردن کەم دەکات، دڵ لە نەخۆشییە درێژڕەوەکان و ھەوکردنەکان دەپارێزێت.

۲- کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ھەوکردن، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئەکسەدە لەناو گێلاسدا، لە زۆر جۆری ھەوکردن دەتپارێزێت.

۳- بەھێزکردنی مێشک، ماددەی (ئانسوسیانین)ی ناو گێلاس، گەشەی مێشک و توانای سەرنجدان زیاد دەکات، ھەروەھا دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشیی ئاڵزەھایمەر.

٤- پاراستنی سیستەمی نووستنی تەندروست، گێلاس ماددەی (میلاتۆنین)ی تێدایە، ھاوکاریت دەکات تا سیستەمی نووستنت تەندروست بکەیت

Back to top button