لێبوردنی نێودەولی قەتەر تۆمەتبار دەكات
ڕێكخراوی لێبوردنی دەولی وڵاتی قەتەر تۆمەتبار دەكات كە بە زۆر كرێكارانی بیانی ناچار دەكات كە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان و مافی ئیش كردنیان لێوەردەگرێتەوە.
ڕێكخراوی لێبوردنی دەولی ئاماژەی بەوە كردووە كە بە بیانوی پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیان كرێكار دوای دەستگیركردنیان ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە بە ڕەزامەندی خۆیان.
ڕێكخراوی لێبوردنی دەولی داوای پاراستنی مافی كرێكارانی بیانی لە وڵاتی قەتەر دەكات و ئیدانەی بەزۆر ناردنەوەیان دەكات