به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 9ـی شاره‌زووری یه‌كێتی: دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی به‌ ئێران یه‌كێتی بوون شه‌رمه‌ بۆیه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌یبه‌ بڕیاری هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ناوی مسته‌فا سه‌لیمی پاش راكردنی له‌ زیندانی سه‌قز راده‌ست به‌ ئێران كرایه‌وه‌، جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی  و به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندی 9ـی شاره‌زوور  ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌یه‌كێتی راگه‌یاند

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌ له‌ كه‌سێكی نزیكی جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتووه‌، جه‌میل هه‌ورامی دوای چه‌ندین ده‌یه‌ له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ هۆی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی به‌ ئێران وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و به‌ یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌ كه‌ خیانه‌ته‌كه‌تان هێنده‌ گه‌وره‌ بوو شه‌رمه‌ ئیتر من یه‌كێتی بم.

به‌پرسی نۆی شاره‌زوور راشیگه‌یاندووه‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌ رێبازی مام جه‌لال لایداوه‌و كه‌وتۆته‌ ده‌ست كۆمه‌لێك كه‌س كه‌ سه‌رماو گه‌رمایان نه‌بینییوه‌ بۆیه‌ له‌ رووداوی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك و راده‌ستكردنه‌وه‌ی كورد به‌ دوژمنانی زیاتریان لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت.

 

 

Back to top button