ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هەولێر سبەی کۆدەبێتەوە بۆ راگەیاندنی چەند ئاسانکاریەک بۆ هاووڵاتیان

دوای تێپەرینی هەفتەیەک بەسەر تۆمار نەکردنی هیچ حالەتێکی توشبووی ڤایرۆس کۆرۆنا لە هەولێری پایتەخت، بڕیارە سبەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆببێتەوە لەو بارەیە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، سبەی ڕۆژی سێ شەممە 2020.4.21 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و ئەنجامدانی ئاسانکاری زیاتر بۆ هەموو سێکتەرەکان ئەنجامدەدات.

هەروەها ژووری ئۆپراسیۆن رایگەیاندووە داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و لەبەر خۆپارێزی لەکرۆنا خۆپیشاندان و گردبوونەوە و دروستکردنی قەرەبالغی ڕێگە پێدراو نییە،

 

ڕونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێر
سبەی ڕۆژی سێ شەممە 2020.4.21 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و ئەنجامدانی ئاسانکاری زیاتر بۆ هەموو سێکتەرەکان ئەنجامدەدات.
داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و لەبەر خۆپارێزی لەکرۆنا خۆپیشاندان و گردبوونەوە و دروستکردنی قەرەبالغی ڕێگە پێدراو نییە، دڵنیاشتان دەکەینەوە بەهەموو توانامانەوە هەوڵدەدەین ژیان و کارو کاسبی هاوڵاتییانی شارەکەمان ئاسایی بکەینەوە، بۆ ئێمە شان بەشانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کار و کاسبی و ژیان و گوزەرانی خەڵک گرنگییەکی گەورەی هەیە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.4.20

 

Back to top button