بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر: 35 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەرکراون

پارێزگای هه‌ولێر لە کۆی 169 تووشبووی کۆرۆنا ، 134 تووشبووی كۆرۆنا چارەسەرکراون، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، 35 تووشبووەکەی دیکەش چارەسەرکراون و ئێستا تەنیا چاودێری پزیشکی دەکرێن.

دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر به‌ روداوی راگەیاندووه‌: تا رادەیەکی زۆر دەتوانین بڵێین بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوتووین، بەڵام هێشتا سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر کۆرۆنا ماوە و مەترسییەکان کۆتاییان نەهاتووو.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌باند كه‌ پارێزگای دهۆك هیچ تووشبووێكی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌ماون.

Back to top button