وەزیری تەندروستی ههرێم پهیامێكی بڵاوكردهوه

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لهپهیامێكیدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە مانگی رەمەزانیشدا پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لهپهیامیكیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەمو موسوڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان بەگشتی و مامۆستایان و زانایانی ئاینی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەکان بە تایبەتی كرد.
ههروهها ئاماژهی بهوه داوه، لێرەوە جارێکی تر دەستخۆشی و ڕێز و سوپاسمان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەردەبڕین بەگشتی و بۆ مانەوە و شەونخونی و خزمەتکردنیان بەتایبەتی لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەی کە جیهانی شێواندوە.
هاوكات وهزیری تهندروستی راگهیاندووه، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، هیوادارین بە پشتگیری و پاڵپشتی هەمو لایەکمان تەواوی هەرێمی کوردستان بپارێزین لە بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.