چوار كارمهندى کونسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان کەرەنتین دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چۆمان رای گەیاند، چوار كارمهندى کونسوڵخانەی ئێران لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا، کەرەنتین دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بڵاوی كردووەتەوە، بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرتنی چوار نموونەی سامپڵ لە چوار دیپلۆماتكاری كونسوڵی ئێران لەگەڵ گەیشتنیان بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەنجام درا.
ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەسانە لەكاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بوون، تیمەكانی تەندروستی هەڵسان بەوەرگرتنی نموونەكان و بۆ تاقیگەی پشكنین لە سۆران هاتنە ناردن، بەهۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
ئەو پشكنینانە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ڕێكارەكانی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی رێگری بكات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.