بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر لەسەر كەم تەرخەمی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو گەنمی پیس و خراپ و کۆن لە سایلۆی هەولێر کراوەتە ئارد و دراوەتە هاووڵاتیان ، بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر لەسەر کەمتەرخەمی و گومان کردن لە گەندەڵی لە کارەکەی دوور خرایەوە .

 

بە پێی زانیاریەکان بڕی 15 تەن گەنمی کۆن و پیس تێکەڵ بە کۆگاکانی گەنم کراوەو دراوەتە ئاشەکان و کراوەتە ئارد ، دوواتر هاووڵاتیان بە هۆی خراپی کوالیتی ئاردەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە .

 

ئەوەش دەبێتە هۆکارێک حکومەت بەدواداچوون بکات و لیژنەی بەدواداچوون بۆ ئەم دیاردەیە دەست نیشان بکات .

 

لەمبارەوە سەردار قوربانی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی هەرێم لە لێداونێکدا بۆ  ‌دەزگاكانی ڕاگەیاندن گوتی :  لەسەر كۆمەڵێك تێبینی و ڕاپۆرت لەسەر بەڕێوەبەر و سایلۆی هەولێرکە سۆشیال میدیاشی بەخۆوە سەرقاڵ کردبوو ، لیژنەیەكی یاسایی لەسەر فەرمانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێكهات و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بەرپرسی سایلۆی هەولێر تا ئەنجامی کۆتایی و یاسایی لە کارەکەی دوور بخرێتەوە .

Back to top button