دژە تیرۆری كوردستان هۆكاری راگرتنی مووچەی كوردستان لە بەغداوە ئاشكرا دەكات

لە تۆری كۆمەلایەتی فیسبووك دژە تیرۆری كوردستان لە پۆستێكی دا بەناوی چەند راستییەك چەند نهێنیەك ئاشكرا  دەكات و رایدەگەێنێت”کوردایەتی و جاشایەتی پێکەوە هەڵناکەن، چونکە نە جاشایەتی ڕێگە دەدات کوردایەتی بەبێ کێشە ڕێڕەوی خۆی بگرێتە بەر و نە کوردایەتیش ڕێگە دەدات جاشایەتی بە مەرامی خۆی بگات. بۆیە دەبێت ئەمانە ڕێگەیان جیا بکرێتەوە و هەر یەکەی ڕیگەی خۆی بگرێت، گەرنا هەتا هەتایە هەر لەیەک بازنەی مێژووییدا دەسووڕێنەوە.

هەر لە نووسینەكەی پەیچی دژە تیرۆری كوردستاندا هاتووە”پەرلەمانتارە بەناو کوردەکانی سەر بەو هێزانەش لە بەغدا، ئێستا وا خۆیان دەنوێنن گوایە ئەوان توانیویانە بودجەی هەرێم لە بەغدا ڕاگرن و بۆ خۆیان بە دەسکەوتی هەژمار دەکەن و گوایە بەو شێوەیەش کێشەیان بۆ ‌حکومەتی هەرێم دروست کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان هێندە لاواز و بچووکن کە ئەو توانایەیان نیە، چونکە لە مێژە هەوڵیان داوە بەڵام هەوڵەکانیان مایەپوچ دەرچووە، ئەوەی کە ئێستا بودجەی هەرێمی بڕیوە ئەو هێزەی ناوچەکەیە کە بە دامەزراندنی سیستەمی بەرگریی موشەکیی پاتریوت لە هەولێر پەست و توڕە بووە و ئەو تۆڵەیە لە هەرێم دەکاتەوە.

دەقی نووسینەكەی دژە تیرۆری كوردستان”.

 

چەند ڕاستییەک
کوردایەتی و جاشایەتی پێکەوە هەڵناکەن، چونکە نە جاشایەتی ڕێگە دەدات کوردایەتی بەبێ کێشە ڕێڕەوی خۆی بگرێتە بەر و نە کوردایەتیش ڕێگە دەدات جاشایەتی بە مەرامی خۆی بگات. بۆیە دەبێت ئەمانە ڕێگەیان جیا بکرێتەوە و هەر یەکەی ڕیگەی خۆی بگرێت، گەرنا هەتا هەتایە هەر لەیەک بازنەی مێژووییدا دەسووڕێنەوە.
پێشمەرگەی کوردستان ڕەوانەی زینی وەرتێ کرا تاکو لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەت هاوڵاتیانی هەرێم بپارێزن، بەڵام یەکسەر هەندێ هێزی نادەستوری و دەرەوەی حکومەت ئامادەبوون دەست بە شەری براکوژی بکەن و هەموو ئامادەکارییەکیشیان کردبوو، ئەو هۆکارەی ئەوانی پاشگەز کردەوە تەنیا ئەوە بوو ترسیان لێ نیشت و زانییان سەرناکەون و بە زیانی خۆیان دەشکێتەوە.
هەر ئەو هێزە سیاسییانەی پشت ئەو چەکدارانە و چەند لایەنێکی دیکەش، هەموو هەولێکیان دا دەسکەوتی ناوازەی حکومەت بۆ کۆنترۆلی پەتای کۆرۆنا بچووک پێشان بدەن و هەوڵیان دا خەلک هان بدەن پێگیری بە رێکارە خۆپارێزیەکان نەکەن، ئەوان ئامادەبوون گیانی هاوڵاتیان بخەنە مەترسییەوە تەنیا بۆ ئەوەی وێنەی حکومەت لای هاوڵاتیان بشێوێنن.
پەرلەمانتارە بەناو کوردەکانی سەر بەو هێزانەش لە بەغدا، ئێستا وا خۆیان دەنوێنن گوایە ئەوان توانیویانە بودجەی هەرێم لە بەغدا ڕاگرن و بۆ خۆیان بە دەسکەوتی هەژمار دەکەن و گوایە بەو شێوەیەش کێشەیان بۆ ‌حکومەتی هەرێم دروست کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان هێندە لاواز و بچووکن کە ئەو توانایەیان نیە، چونکە لە مێژە هەوڵیان داوە بەڵام هەوڵەکانیان مایەپوچ دەرچووە، ئەوەی کە ئێستا بودجەی هەرێمی بڕیوە ئەو هێزەی ناوچەکەیە کە بە دامەزراندنی سیستەمی بەرگریی موشەکیی پاتریوت لە هەولێر پەست و توڕە بووە و ئەو تۆڵەیە لە هەرێم دەکاتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان
Back to top button