عادل عه‌بدولمه‌هدى دۆسیه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕاده‌ستى مسته‌فا كازمى ده‌كات

گوتەبێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند، بە ئامانجی ئاگاداربونی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەسەرجەم دۆسیەکانی حکومەتی ئێستا و بڕیاروەرگرتن لەبارەیانەوە، بڕیاردراوە سەرجەم دۆسیەی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتن رادەستی ناوبراو بکرێت.
عەبدولکەریم خەڵەف بەمیدیا عێراقییەكانی گوتووە، ئامانجی بڕیارەکە بۆ ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئاگاداری تەواوی ئەو دۆسیانە بێت کەلەگەڵ ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تاوتوێکراون و بتوانێت لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتدا بڕیاریان لەبارەوە بدات.
باسی لەوەشكردووە، ئەو دۆسیانە رادەستی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکرێن تەنها دۆسیەی ئەمنی ناگرێتەوە، بەڵکو پرسی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردولا و پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و کلتورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکاش دەگرێتەوە.
له نۆى ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق هاته راسپاردن، دوێنیش كارنامه‌ى حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد.
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زارى مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه، داواى له لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ په‌له بكه‌ن.