پارێزگای هەولێر : دەنگوی قەدەغەی چری هاتووچۆ بە ماوەی 72 کاتژمێر دوورە لە ڕاستی

 

لە راگەیاندراوێکدا نووسینگەی پارزیگای هەولێر وێڕای ئەوەی ئاشکرای دەکات هیچ بڕیارێک نییە بۆ توند کردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ ، ئەو دەنگۆیەش ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا قەدەغەی چری هاتووچۆ بە ماوەی 72 کاتژمێرڕادەگەیەندرێت .

 

هەر بۆیەش لە ڕوونکردنەوەیەکدا نووسینگەی پارێزگای هەولێر هاوولاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دڵنیای دەکاتەوە هیچ بڕیارێک نییە بۆ توندکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر و تا ئێستاش ھیچ شتێكی فەرمی لە بارەی قۆناغی داھاتووی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاونەكردوەتەوە

Back to top button