ئێران بۆ رزگار بوون لە قەیرانی ئابوری دراوی فەرمی وڵاتەکەی لە ریالەوە گۆڕی بۆ تمەن
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی خۆ ده‌ربازكردنی له‌و قه‌یرانه دارایی و ئه‌و ئابلوقه ئابوریهیی كه له وڵاته‌كه‌ی هه‌یه پێشنیاری بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه دراوی وڵاته‌كه‌ی له ریاله‌وه بگۆڕن بۆ تمه‌ن، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئێران رەزامەندی دەربڕی له‌سەر پڕۆژە یاسای دراوی بانكی.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگه‌یاندووه كه ئەمڕۆ دوشەممە، په‌رله‌مانی ئێران رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە یاسای دراوی بانكی، کە بەپێی ماددەی یەکەمی ئەو یاسایە تمەن لە جێگەی ریاڵی ئێرانی دەبێت بە دراوی فەرمی وڵاتەکە و هەر تمەنێك بەرامبەر ده هەزار ریاڵ دەبێت.
ئاژانسه‌كه جگه له دیار كردنی نرخی ریال به‌رامبه‌ر تمه لە پاشکۆکانی یاساکە نرخی دراوە جیهانییەکانیش بەرامبەر ئەو دراوە دیاریکراوە، لەگەڵ پابەندبونی بانکی ناوەندی ئێران بە یاساکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی بانكی ناوه‌ندی ئێرانی به‌رفه‌رمان كردووه كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی داهاتودا ئامادەکاریی بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە و دەیخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەزامەندی دەربڕین لەسەری و دەستکردن بە جێبەجێکردنی.
هه‌روها مەحمود واعزی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئێران رایگەیاند، بڕیار دراوە بە لابردنی چوار سفر لەسەر داراوی وڵاتەکەی، بە فەرمی تمەن لە جێگەی ریاڵ لە وڵات بەکاردەهێنن، بانکی ناوەندی ماوه‌ی سێ مانگی له‌به‌ر ده‌ست دایه تاكوو ئه‌م گۆرانكارییه جێبه‌جێ بكات.