وەزارەتی تەندروستی: کەسێکی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کەسێک لە هەولێر تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێرە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی

٥ی ئایاری ٢٠٢٠

Back to top button