هەولێر : شەش توشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە چاک بوونەوەی شەش کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا دەکات لە هەولێر و دەنووسێت

 

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19   ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

 

دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستی هەولێر

 

راگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

 

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۸٤) کەس.

 

  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.

 

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۷ی ئایاری ۲٠۲٠

 

Back to top button