بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی ئاراستەی موسوڵمانان دەکات

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە موسوڵمانان دەکات لە کاتی چون بۆ مزگەوت و بەجێهێنانی واجباتی دینی ئەو چەند ڕێنماییە لە بەر چاو بگرن .
۱. داوادەکەین دەست نوێژگرتن لە ناو مزگەوتەکان نەکرێت.
۲. هێنانی بەرماڵی تایبەتی خۆیان لەلایەن نوێژخوێنانەوە .
۳. ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە ۱ مەتر کەمتر نەبێت.
٤.تا بتوانرێت ماوەی وتاری نوێژی هەینی کەم بکرێتەوە.
۵. نوێژی تەراویح کەمترینیان بێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوکات دەنووسێت ، سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مامۆستایانی ئاینی و گشت موسوڵمانان دەکەین کە هەمیشە هەماهەنگ و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی بوون لە هەموو قۆناغەکانی روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.