مایك پۆمپیۆ: ئه‌مریكا پاتریۆته‌كانی له‌ سعوودیه‌ ده‌كشێنێته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) هۆكارێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت فشار بخرێته‌ سه‌ر سعوودیه‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكا پاتریۆت له‌ سعوودیه‌ گوتی: ده‌مه‌وێ روونی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پاتریۆته‌كان ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئیَستا بڵاوكرانه‌وه‌و پێویسته‌ هێزه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌،چونكه‌ ئه‌وان پێویستیان به‌ دووباره‌ بڵاوبوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێ كه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، پێمان باشه‌ كاره‌كه‌ وابێت و كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌فتاری خۆی گۆڕی بێت، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ هێشتا هه‌ر ماوه‌.

Back to top button