ناكۆكی ناو یەكێتی لە لێواری تەقینەوە دایە، كۆسرەت رەسوڵ داوا لە بافل دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لەدوای كۆنگرەی یەكێتی و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لەلایان لاهور جەنگی لە ئێستادا دۆخی ناوەخۆی یەكێتی لە لێواری تەقینەوەیەكدایە، بەگوێرەی زانیاریەكانی بنەماڵەی تاڵەبانی رازی نین هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت، لەو هەوڵانەدا كۆسرەت رەسوڵیش دژی دابەش بوونی كوردستانە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، بنەماڵەی جەنگی لە ئێستادا لەگەڵ بەشێك لەكۆمەڵی ئیسلامی و چەند كەسێكی تر لە ناو فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و فراكسیۆنی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوە دان بەتەواوی كوردستان دابەش بكەن، بەڵام ئەو هەوڵە لەناوەخۆی یەكێتی رێگریەكی زۆری لێدەكرێت، بەگوێرەی زانیاریەكان بافل تاڵەبانی دژی دابەش بوونی هەرێمی كوردستان و گەرانەوەی كوردستان بۆ دوو ئیدارەیی”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، كە كۆسرەت رەسوڵ و بنەماڵەی تاڵەبانی هەردوو لایان لەگەڵ ئەوە نین كە كوردستان دابەش بكرێت، بەڵام لاهور جەنگی لە هەوڵەكانی بۆ دابەش كردنی كوردستان بەردەوامە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان كۆسرەت رەسوڵ لەبارەی دۆخی یەكێتی دوای كۆنگرەی ئەو حزبە، نارەزایەتی تووندی دەربریووە، بەرامبەر ئەو تاكرەویە لە ئیدارەدانی یەكێتی و لەبەرچاو نەگرتنی دۆخی سیاسی و هێرشی میدیایی و بەردەوام دروست كردنی كێشە و بێدەنگ و كپ كردنی دەنگە جیاوازەكانی ناو یەكێتی، ئەمەش بەهەمان شێوە بافل تاڵەبانیش لەو تاكرەویەی لاهور جەنگی هاتۆتە سەر خەت”.